AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٢ ٠٩:٠٨

عێراقچی هۆشداریی توندی بە ترامپ دا

عێراقچی هۆشداریی توندی بە ترامپ دا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا هۆشداریی لە دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ئێران دا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ئاژاوە و ناسەقامگیرییەی کە لە ئەنجامی پڕۆسەیەکی لەو شێوەیەدا دێتە ئاراوە، نە دڵخۆشکەر دەبێت و نە ئاشتیخوازانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی وڵاتێک بۆ پێدانی ئیدعای ئەگەری و ناپەیوەندیدار لە داهاتوودا، دانانی پێشینەیەکی مەترسیدارە.

ئاماژه ی بەوەشدا: ئەوانەی پێشوازی له ئەم جۆره داوایە یه دەکەن یان سوود

وەردەگرن، پێویسته له بیریان بێت کاتێک حکوومەتەکان ده ستبەسەر داگرتنی سەرمایەی خەڵکی دیکه دەکەنه کارێکی ئاسایی هیچ سەرمایەیەک پارێزراو نابێت.

عێراقچی جەختی لەوە کردەوە: ئەو ئاژاوە و ناسەقامگیرییەی کە لە ئەنجامی پرۆسەیەکی لەو شێوەیەدا دێتە ئاراوە، نە دڵخۆشکەر دەبێت و نە ئاشتیخوازانە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەند کاتژمێرێک پێشتر بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە هەر زیانێک بە کەشتی و بارهەڵگرەکان بگات، لە سەروەت و سامانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا دەدرێت.

News ID 60046

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha